Portfolio Details

زانیاری دەربارەی کتێب

  • نووسەر: ژیلە قادر
  • بەرواری دەرچوون: 01 کانوونی یەکەم 2024
  • ژمارەی پەڕەکان: 320

کورتەیەک دەربارەی کتێب

ئەلف و بێی کار لە پێنج بەش پێکدێت بەشی یەکەم؛ باس لە جیاوازی نێوان کارساز و بازرگان دەکات و فێری پێویستیەکان و ئاستەکانی وەبەرهێنانت دەکات. هەموو بازرگانیەک کار لەسەر دابینکردنی پێویستی و ویست و ئارەزووی کۆمەڵگا دەکات. فێر دەبیت چۆن ئاستی گونجاو لەگەڵ بزنسەکەت هەڵبژێریت. بەشی دووەم؛ باس لە کارمەندی دەکات. جۆرەکانی کاری کارمەندی و موچە و شێوازی کارکردن. دۆزینەوەی هەلی کار و سیڤی و ریزەمی و جلوبەرگ و خۆرێکخست و ئامادەکاری چونە چاوپێکەوتنی کار، پرسیارە باوەکان و وەڵامە دروستەکان بۆ هەر پرسیارێک. گرێبەستی کار و مافی کارمەند. بەشی سێیەم؛ باس لە بەڕێوبەر و بەرێوەبردن دەکات. فێردەبیت کەسایەتی بەڕێوبەر و ئەرک و جۆر و پلە و دەسەڵاتی هەر بەڕێوەبەرێک لە دامەزاراوە بازرگانیەکان چیە و چۆن و چەندەی. ئەرکی بەڕێوبەر بەرامبەر کارمەند و هاندانی بۆ باشتر ئەدا کردنی کاری کارمەند. وە جیاکردنەوەی بەڕێوبەری باش لە خراپ و دروستکردنی ژینگەی کارکردنی تەندروست و دابینکردنی کەشێکی داهێنەرانە و بەرهەمهێنەران بۆ کارکردن. بەشی چوارەم؛ پێکهاتەکانی دامەزراوەی بازرگانی. بەشەکانی دامەزراوە بریتین لە سەرچاوە مرۆیەکان و دارای و ژمێریاریر بەرهەم و بەرهەمهێنان، مارکێتینگ و فرۆشتن. هەریەک لەم بەشانە رۆڵ و کاریگەری و ئەرک و شێوازی کارکردنی جیاواز و بەڕێوبەر و ستافی تایبەت بەخۆی هەیە. کە روونکردنەوەی تەواو دەربارەی هەر بەشێک و چۆنیەتی کارکردنیان باسکراوە بەشی پێنجەم؛ ئەم بەشە باس لە دامەزراندنی کاری ئازاد و بزنسی کەسی دەکات هەر لە دۆزینەوەی بیرۆکەوە تاوەکوو قۆناغی فرۆشتن بە ژمێریاری و بەبازارکردن و بزنسی ئۆنڵاین و ئۆفڵاین و دەیان زانیاری و بابەتی گرینگ و پێویست بە دامەزراندی بزنسی کەسی.