Portfolio Details

زانیاری دەربارەی کتێب

  • نووسەر: ژیلە قادر
  • بەرواری دەرچوون: 01 کانوونی یەکەم 2024
  • ژمارەی پەڕەکان: 190

کورتەیەک دەربارەی کتێب

بیرکردنەوەی گەنجی بێکار/خاوەنکار ئەم کتێبە باس لە چیرۆکی دوو گەنج دەکات کە چیرۆکی هەزاران گەنجە کچێک بە ناوی گێلاس خاوەنکاری خۆیەتی بەڵام کێشە و قەرزێکی زۆری لەسەر کەوتوە و نازانێت چۆن چارەی بکات لەلاوەش خێزان و کۆمەڵگا زۆر سەردەخەنە سەری. وە چیرۆکی کوڕێک بە ناوی بوێر کە بەدوای کار دەگەڕێت و نازانێت چۆن کارێکی باش بە موچەیەکی باش دەست بخات و دایمە گلەی دەکات لەوەی هیچ دەرفەت بۆ ئەو نیە. بەڵام ژیانی ئەو دوو گەنجە دەگۆرێت کاتێک سەردانی راوێژکارێکی کار و بزنس دەکەن گەشتی گۆرینی بیرکردنەوەیان دەست پێدەکات گێلاس فێر دەبێت خاوەنکاری چۆنە و بوێریش تێدەگات نەبونی پارە کێشە سەرەکی دەستکردن بە بزنس نیە کاتێک خانمی راوێژکار بڕێک زۆری پارە پێدەدات و دەڵێت فەرموو ئەوە پارە چ بزنسێکی پێ دەکەیت پێت وایە چی قازانجی تێدایە دوای ئەوەی کەمێک بیردەکاتەوە تێدەگات هەبونی پارەش کێشەی بێ کاری ئەو چارە ناکات و دەست دەکات بەوەی خانمی راوێژکار پێی دەڵێت.